ئەلفەیاز :حەشدی شەعبی هێزمەندی خۆی لە خەڵک وەرگرتووە نەک چەک
تشرینی دووهم 01, 2025 16:44 Asia/Tehran
سەرۆکی حەشدی شەعبی بە جەختکردن لەسەر ڕوڵی گرینگی مەرجەعی ئایینی بۆ پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دژ بە عێراق ڕایگەیاند کە حەشدی شەعبی بە هۆی خەڵکەوە هێزمەندە نەک چەک .
فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی وتیشی : حەشدی شەعبی کۆڵەکەی سەرەکیە لە پڕوژە و بەرنامەی خزمەت گەیاندن و ڕاژە کاری حکومەتی عێراق . ناوبراو وتی حەشدی شەعبی بە ئامانجی شەڕ بۆ مانەوە پێکهات . شەڕێ کە لەودا هێندێک بە دوای گۆڕینی بیروباوەڕی عێراق بوون بەڵام عێراق پیلانەکانی پووچەڵ کردەوە و سەرکەوتوو بوو . بە پێی هەواڵێکی دیکە حەشدی شەعبی ڕۆژی ڕابردوو بنکەکانی خۆی لە ناوچەکانی نزیک بە سنووری لەگەڵ سووریادا بە هێزتر کردووە و بنکەگەلێکی نوێی لە ڕوژئاوای پارێزگای ئەنبار دامەزراندووە .