هەڵبژاردنەکانی عێراق، وشداری دەزگەی داد بە خەمیس خەنجەر؛ لێدوانی پڕهەراوهۆریای مەسرور بارزانی سەبارەت بە کەرکوک
دوابەدوای لێدوانەکانی پڕ لە هەرا و هوریای ئەم دواییەی دوو کەس لە سەرانی پارتەکان و ڕەوتە سوننە و کوردییەکانی بەشداربوو لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی ئەو وڵاتە هۆشداریدا لە حاند هەر جۆرە لێدوان و هەڵوێستێکی نایاسایی لەلایەن کاندیدەکانەوە.
ئەم هۆشدارییە وەڵامێکە بۆ لێدوانەکانی ئەم دواییەی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە ، کە لە کاتی پەلاماربۆ سەر داعش یارمەتی شێعەکان بە خەڵکی پارێزگاکانی ڕۆژئاوای عێراقی ڕەتکردەوە. هه روەها هێندێک لێدوانی سه ڕۆکی هاوپه یمانی سیادەیان به وه ڵامدانه وه بۆ هەڕەشەکەی مه سرور بارزانی سه باره ت به بڕیاری حکوومه تی هه ڕێمی کوردستان بۆ سەندنەوەی کەرکوک زانی. ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو کاندیدانەی کە لێدوانی لەو شێوەیە دەدەن کە بەدڵنیاییەوە لەڕووی یاساییەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرێت لەبەر هەڵوێست و لێدوانەکانیان. هاوکات سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانی عێراق جەختی لەوە کردەوە: ئامانجی سەرەکی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو پاراستنی دەستکەوتەکان و هاودەنگییە بۆ داهاتوویەکی سەقامگیر. حەکیم ڕوولە گەلی عێراق هۆشداری دا: دەستکەوتەکانی ساڵانی ڕابردوو بە فیڕۆ مەدەن. ئەم دەستکەوتانە بە خوێن و فرمێسک و قوربانیدان و کارەسات بەدی هاتوون. ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق گرینگ و هەستیارن . هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 11ی نوامبر واتە ئەم مانگە لە سەرتاسەری ئەو وڵات بەڕێوەدەچێت.