تشرینی دووه‌م 03, 2025 17:58 Asia/Tehran
  • شەقامەکانی عێراق بە وێنەی بانگەشەی کاندیدەکان داپۆشراون

بە نزیک بوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژرادنەکانی پەرلەمانیی عێراق شەقامەکان و کۆڵانەکانی شارە جوراوجۆەرەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت بەغدا پڕ لە وێنە و لافیتەی بانگەشەی کاندیداکانە .

 لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی  شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە نزیکەی هەفتەیەکی تر بەڕێوەدەچێت، شارە جۆربەجۆرەکانی ئەو وڵاتە بوونەتە گۆڕەپانی کێبڕکێ و بانگەشەی هەڵبژاردن و وێنەی کاندیدەکانیش سەرجەم دیواری شارەکەیان داپۆشیوە. هەڵسوڕێنەرانی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شارە جۆربەجۆرەکانی عێراق ناوەندگەلێکیان داناوە بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ ئەو کاندیدانەی کە پشتگیریان دەکەن، بەڵام لەم نێوەدا سەرەڕای بانگهێشت کردنی سیاسەتمەدارانی باڵا بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، هەندێک  نەیارن  و بایکۆتی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا کردووە. حەوت هەزار و نۆ سەد و بیست و شەش کاندید بۆ  بەدەستهێنانی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق کێبەرکێی دەکەن. هاوتەریب لەگەڵ ئەم رەوت و لایەنە نەیارانەی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەمریکاش لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستێوەردانەکانی خۆی لە کاروباری عێراق چڕتر کردووەتەوە.

سەرپەیڤ