جومانە غەلای: سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕادەگەیەنرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442839-جومانە_غەلای_سبەی_ئەنجامی_کۆتایی_هەڵبژاردنەکانی_عێراق_ڕادەگەیەنرێ
وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: پێدەچێت سبەینێ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 16, 2025 15:42 Asia/Tehran
  • جومانە غەلای: سبەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕادەگەیەنرێ

وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: پێدەچێت سبەینێ ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕابگەیەنرێت.

جومانە غەلای ڕاشیگەیاند، دۆخی سەرجەم سندوقەکانی دەنگدان کە ماوبوونەوە، ڕوون کراوەتەوە و ئەنجامەکانیان ١٠٠% لەگەڵ ژماردنی بە دەستی دەنگەکان یەکدەگرێتەوە، لەگەڵ ئەوەش کە ڕۆژی دووشەممە ئەنجامی کۆتایی ڕادەگەیەنرێ. ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: کۆمیسیۆن پرۆسەی حیساب کردنی کورسی و پشکی کورسییەکانی ژنان و کەمینەکانی دەستپێکردووە. وتەبێژی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتیشی: بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ دەرگامان کراوە دەبێ بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان و لە سبەینێوەی ئەو ڕۆژەی کە ئەنجامەکان بڵاودەکرێنەوە، لە ماڵپەڕێکی فەرمیدا بەستێن دەڕەخسێت بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان.