تشرینی دووه‌م 27, 2025 18:40 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەیەکی داعش لە باکووری عێراق

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ڕایگەیاندووە کە سەرکردەیەکی باڵای گرووپی تیرۆریستیی داعش لەگەڵ یەکێک له هاوڕێکانی له شاری کەرکووک له باکووری ئەم وڵاتە کوژراون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە، باسی کوژرانی ئەم سەرکردەیەی داعشە لەگەڵ هاوڕێیەکی لە وادی زەغتونی کردووە کە لە نزیکی کەرکوک هەڵکەوتووە و راشیگەیاند: بەپێی ئەو زانیارییە دەستکەوتوو و دروستانە، ئەم تیرۆریستەی داعش و یەکێک لە هاوڕێکانی لە هێرشێی ئاسمانیی فڕۆکەی جەنگیی ئێف ١٦ی عێراق بۆ سەر حەشارگەکانیان کوژراون.ئەم سەرچاوەیە ڕوونیشی کردەوە: زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بە کوژرانی کەسێکی گرنگی دیکەی گرووپی تیرۆریستی داعش دەکەن، لێکۆڵینەوەکانیش لە ڕێگەی هەوڵە هەواڵگرییە بەرفراوانەکانەوە لەو بارەوە بەردەوامن. بەگوێرەی سەرچاوە عێراقییەکان، شانە تیرۆریستییە نهێنییەکانی داعش لە حەشارگەکانیاندا لە ناوچە سەخڵەتەکانی پێنج پارێزگای نەینەوا، دیالە، کەرکوک، سەلاحەدین و ئەنبار، هەروەها لە ناوچە  سنوورییەکانی پارێزگاکانی کەرکوک و سلێمانی، لەوان لە وادی زەغیتون، وادی ئەشای، چیاکانی یونس و دۆڵی حوران خۆیان شاردۆتەوە.

سەرپەیڤ