لەقاودرانی تۆمارکردنی ناوی زیاتر لە ٣٠ کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەروک وەزیریی عێراق
کانونی یهکهم 01, 2025 15:37 Asia/Tehran
ئەندامێکی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای کرد کە تا ئێستا زیاتر لە سی کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی سەروک وەزیرانی داهاتووی عێراق ناویان تۆمار کردووە .
عامر فایز، یەکێک لە ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی و سەرۆکی هاوپەیمانیی بڕیار، ئەمڕۆ باسی کرد لە زیاد بوونی ژمارەی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی داهاتووی ئەو وڵاتە و ڕایگەیاند، میکانیزمێک ئامادە دەکرێ بەمەبەستی هەڵبژاردنی کاندیدی یەکجاریی . فایز وتیشی: لیژنەی پێک هێندراو لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم کاندیدەکان دەکات، دوای ئەوە ژمارەی کاندیدەکان کەمدەکرێتەوە بۆ تەنها دە کاندید. دواتر ناوی ئەو کەسانە لەلایەن لیژنەی پێکهێنراوەوە دەخرێتە بەردەم ڕێبەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ ئەوەی یەکێک لە وان لەڕێگەی ڕێککەوتن لەسەر پێوەرەکانی دیاری کراو هەڵبژێردرێت .