کانونی یه‌که‌م 01, 2025 20:35 Asia/Tehran
  • ئەندامی هاوپەیمانیی سیاسیی عێراق: درێژکرانەوەی مانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق، نامومکینە

ئەندامێکی هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراق ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی ئامادەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نامومکینە.

عیسام شاکر، ئەندامی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە  وتووێژ سەبارەت بە  ئیمکانی درێژکردنەوەی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا  وەهم و خەیاڵە کە لەلایەن هەندێک کەسەوە  هاتووەتە ئاراوە . ئاماژەی بەوەشکرد: گەلی عێراق دژی درێژکردنەوەی  مانەوەی ئەو هێزانەن لە وڵاتەکەیاندا. بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان بەتایبەت ئەمریکییەکان لە عێراق لەلایەن لیژنەی هەماهەنگی دوولایەنەی نێوان بەغدا و واشنتۆنەوە دراوە. ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق پێویستی بە بوونی هێزی  جەنگی بیانی  لە هیچ ناوچەیەکدا نییە و هێزە ئەمنییەکانی وڵات دەتوانن  ڕووبەڕووی ئالەنگاریی و کێشە ناوخۆیی یان دەرەوەییەکان ببنەوە .

سەرپەیڤ