کانونی یه‌که‌م 02, 2025 12:27 Asia/Tehran
  • درێژەی ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دژی پاشماوەکانی داعش

هێزە عێراقییەکان لە هەڵمەتێکی دژ بە پاشماوەکانی داعش لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، حەشارگەی تەکفیرییەکانیان تێکشکاند.

هێزە عێراقییەکان لە هەڵمەتێکی هەواڵگریی لە قووڵایی سارای ئەنبار، حەشارگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەی "قائیم"یان بەئامانج گرت و دەستیان بەسەر بڕێکی زۆری چەک و ماددەی تەقینەوەیی داگرت. لەناو ئەو حەشارگانەدا، بڕێکی زۆر لە تەقەمەنی و چەکئامێری کۆن و بێ کەڵک ، دەستی بەسەرداگیرا کە دواتر، لەلایەن گوردانی ئەندازیاریی لەشکر، لەهەمان شوێن تێکشکێندراو لەناوبرا.

سەرپەیڤ