کانونی یه‌که‌م 02, 2025 16:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی سەرۆک کۆماری عێراق لەسەر گرینگیی بەهێزکرانی پەیوەندیی بەغدا-تاران

سەرۆک کۆماری عێراق لەدیدار لەگەڵ باڵوێزی ئێران، جەختی کرد لەسەر گرینگیی بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان بەغداو تاران.

"عەبدولـلەتیف جەمال رەشید" لەدیدار لەگەڵ "محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی ئێران جەختی کرد لەسەر گرینگیی بەهێزکرانی پەیوەندیی نێوان عێراق و ئێران و درێژەی هاواهەنگی و وتووێژ لەبارەی پرسە هاوبەشەکان. باڵوێزی ئێرانیش لەو دیدارەدا، پێی داگرت لەسەر هۆگریی ئێران بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و پەرەی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ عێراق لەبواری جیاجیادا بەمەبەستی مسۆگەرکرانی بەرژەوەندییەکانی دوو وڵات.

سەرپەیڤ