دارایی عێراق لەبارەی خەرجییەکانەوە مەترسییەک ئاشکرا دەکات، هۆشداریش بەهەرێم دەدات
کانونی یهکهم 03, 2025 17:50 Asia/Tehran
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی دارایی بۆ نۆ مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەبارەی خەرجییەکان زۆر زیاترە لەداهات و کورتهێنانێکی گەورە دروستبووە.
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتیی داهاتی عێراق نەوەدو یەک تریلیۆن و هەشت سەت وچل و حەوت ملیار دینار بووە، کە بەمشێوەیە دابەش بووە: لەبەرامبەر داهاتدا، خەرجییە گشتییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا گەیشتوەتە نەوەدو نۆ تریلیۆن و نۆسەت و حەفتاو شەش ملیار دینار. بەو پێیەش بڕی کورتهێنان لە بودجەدا بۆ ئەم نۆ مانگە، زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینار بووە. لەبارەی هەرێمشەوە، لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەغدا بڕی هەشت تریلیۆن و سێسەت وسی و یەک ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.