پڕۆسەی هەڵبژرادنی سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لە کەشێکی ئارام و بەبێ دواکەوتن درێژەی هەیە
نوێنەری پەرلەمانی عێراق هیواداری دەربڕی کە پڕۆسەی هەڵبژرادنی سێ سەرۆکایەتییەکەی وڵاتەکەی لە ئارامیدا و بە دوور لە بارگرژیی و لە چوارچێوەی مۆڵەتە دیاریکراوەکاندا بە پێی دەستوور بەرەوپێش بچێت.
محەممەد عەنوز، یەکێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی نوێی عێراق باسی درێژەی هەوڵ و بیروڕاگۆڕینەوەی گروپە سیاسییەکانی کرد بۆ یەکلاکردنەوەی بژاردەکانی بەدەستەوەگرتنی پۆستی سێ سەرۆکایەتییەکە (سەرۆک وەزیران، سەرۆککۆمار، و سەرۆکی پەرلەمان) بەبێ دواکەوتن. ئەو نوێنەرەی پەرلەمانی عێراق ڕاشیگه یاند، نووری مالیکی، سه ڕۆکی هاوپه یمانی دەوڵەتی یاسا و یەکێک له ڕێبەرانی چوارچێوه ی هەماهەنگی، لەم دواییانەدا بە سەفەر بۆ هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق گفتگۆی گرینگ و پۆزێتیڤی لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات ئەنجام دا .چوارچێوەی هەماهەنگی پێشتر لیژنەیەکی سێ کەسیی پێکهێنابوو بۆ تۆمارکردنی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.