کانونی یه‌که‌م 08, 2025 21:21 Asia/Tehran
  • سوودانی: هیچ بڕیارێک لەسەر بەتیرۆریست ڕاگەیاندنی حیزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا لەئارادانەبوو

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی کرد؛ هیچ بڕیارێکی حکوومیی لەو وڵاتەدا نەبووە لەسەر بەتیرۆریست ڕاگەیێندرانی حیزبوڵڵا و ئەنساروڵڵا .

محەمەد شیاع سوودانی، بە  وتنی ئەوەی کە هەندێک لە هەوڵی بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیدان، وتی: عێراق هیچ هەڵوێستێکی سیاسی بەرامبەر ئەو لایەنانە نییە و  ئەوان هیچ سەروەت و سامانێکی داراییان لە عێراقدا نییە هەتا  بایکۆت بکرێن. سەرۆک وەزیرانی عێراق  سەبارەت بە پەیوەندییە ناوچەییەکانیش وتی: عێراق هیچ  بەرژەوەندییەکی نییه له تێوەگلان له قه یرانی سوریادا و پاراستنی  پەیوەندییەکانی له گەڵ دیمەشق بۆ ئاسایشی عێراق پێویسته . ناوبراو وتیشی: ئامادەبوونی عێراق لە لوتکەی شەرمو شێخدا  هیچ پەیوەندییەکی بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژێمی زایونی نەبووە و ئامانجیشی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە بوو. 

سەرپەیڤ