شکستهێنانی داعش، نموونەیەکە لە رۆڵی فەتوای مەرجەعییەت، حەشدی شەعبی و پاڵپشتیی ئێران
لە هەشتەمین ساڵوەگەڕی شکستهێنانی داعش، رۆڵی فەتوای جەهاد لەلایەن مەرجەعییەت و پێکهاتنی حەشدی شەعبی و پاڵپشتیی ئێران بە سەرکردایەتیی شەهید سەردار سولەیمانی، ئەو راستییە حاشاهەڵنەگرانەن کە ئەمڕۆکە، ئاسایشی عێراق، قەرزداریەتی.
هەربەو جۆرە کە "فالح فەییاز"ی سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دەی کانوونی یەکەم وەبیرهێنەری ئەمەگداریی پیاوان و ژنانێکە کە بۆ بەرەڤانی لە سەرزەوین و پیرۆزایەتییەکانی عێراق گیانیان بەخت کرد. لەو ناوەدا، ڕۆڵی پێکهاتنی حەشدی شەعبی کە لە هەموو پێکهاتەکانی عێراق بۆ بەرەڤانی لە ئاسایشی عێراق هاتنەمەیدان، لەبیر ناکرێ.
سەرۆکی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە فەتوای بەرگریی رەوای ئایەتوڵڵا سیستانی، دەورێکی گرینگی بووە لە سەرکەوتنی عێراق بەسەر تیرۆریستانی داعشدا. لە ڕاستیدا ئەو رۆڵە، دەگەڕێتەوە بۆ پێکهاتنی حەشدی شەعبی. کاتێک داعش بەپاڵپشتیی تەوەری زایۆنی-رۆژاوایی پێکهاتبوو. ئێران بە سەرکردایەتیی سەردار قاسم سولەیمانی دەوری سەرەکی گێڕا لە ڕێکخستنەوەی حەشدی شەعبی کە بە فەتوای مەرجەعییەت پێکهاتبوو. یەکێ لە نموونە ئاشکراکانی داکۆکیی ئێران لە خەڵکی عێراق و بەتایبەت هەرێمی کوردستانی عێڕاق ڕۆژێک بوو کە لەسەر داوای سەرۆکی پارتی، شەهید سولەیمانی لەهەمبەر داعشدا بەرگریی لە هەولێر کرد. ئەمڕۆ لە ساڵوەگەڕی لەناوچوونی داعش کە چەندمانگ پێش لەناوچوونی، سەردار سولەیمانی وادەکەی دابوو.
بەبۆنەی ساڵڕۆژی لەناوچوونی داعش، حکومەتی عێراق سبەی وەک پشووی گشتیی ڕاگەیاندووە.