سەرۆک کۆماری پێشووتری عێراق بوو بە کومیسیاریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەرهەم ساڵح سەرۆک کوماری پێشووتری عێراقی وەک کومیسیاریای باڵای کاروباری پەنابەران هەڵبژارد .
محەمەد هەورامی، ڕاوێژکاری بەرهەم ساڵح ڕایگەیاند، ناوبراو دوای هەڵسەنگاندنی لیژنەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان وەک کۆمیساری باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوەکە هەڵبژێردرا و لە ژانوییەی ٢٠٢٦ بە فەرمی دەست بە کار دەکات. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە عێراق یەکێک لەو وڵاتانەیە کە ڕووبەڕووی قەیرانی پەنابەران بووەتەوە، وتی: بێ گومان ئامادەبوونی بەرهەم ساڵح ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارەکان و کۆچبەرانی عێراقی و هەرێمی کوردستانی عێراق. هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەواڵەی پشتڕاستکردەوە و لە بەڵگەنامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە بەرهەم ساڵح لە دەسپێکی ساڵی ٢٠٢٦ چالاکییەکانی پێنج ساڵەی خۆی دەس پێی دەکات.