جمو جۆڵی تاقمە تیرۆڕیستییە ژێر زەوینییەکان لە عێراق
پەرلەمانتارێکی عێراقی سەبارەت بە چالاک بوونی تاقمە تیروریستیە ژێر زەوینییەکان لەو وڵاتە وشداری دا .
"وەعد قەدۆ" پەرلەمانتاری عێراق جەختی لەوە کردەوە کە چالاکیی تاقمە تیرۆریستییە ژێرزەوینییەکان لەو وڵاتە هەڕەشەی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆ. ئەم گرووپانە تا ئێستاش لە هەندێک لە ناوچەکانی عێراق چالاکن ولە بۆشاییە ئەمنییەکان بۆ بە ئامانجگرتنی ئاسایش و ئاژاوەگێڕیی لە عێراقدا کەڵک وەر دەگرن. وتیشی، پێویستە هێزە ئەمنییەکان ئۆپەراسیۆنە هەواڵگرییەکانیان زیاد بکەن بۆ بە دوادا چوون و گرتنی ئەندامانی ئەو گروپانە. هەندێکیان لە بڕێک لە ناوچەکاندا هاوکات لە گەڵ هەوڵە تیرۆریستییەکان لە سوریا، چالاک بوون. پێشتریش "موختار موسەوی"، پەرلەمانتاری عێراقی هۆشداری دابوو سەبارەت بە چالاکیی ئەو گرووپە ژێرزەوینیانە و داوای کردبوو ئەندامەکانیان بخرێنە لیستی ڕەشی نێودەوڵەتییەوە.