کاتی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا
کانونی یهکهم 16, 2025 21:24 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند.
عەبدوللەتیف ڕەشید ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن پشتڕاستکرایەوە، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی دێسەمبەری ٢٠٢٥ی بە ڕۆژی بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەبێ. بەپێی دەستووری عێراق، سەرۆکایەتیی یەکەم کۆبوونەوەکە لە ئەستۆی بەتەمەنترین ئەندامی پەرلەمان دەبێ. پێشتر ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاندبوو کە دوابەدوای پشتڕاستکرانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە ١٤ی دێسەمبەری ٢٠٢٥ـەوە، لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا دەبێ سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی دەسنشان بکرێن. هەروەها لە ڕۆژی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانەوە و دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی، دەبێت لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا سەرۆک کۆماری تازەیش بۆ عێراق دیاری بکرێت.