کانونی یه‌که‌م 19, 2025 18:39 Asia/Tehran
  • بەرهەم ساڵح: هەوڵ دەدەم بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانەی لە دۆخێکی نالەباردان

کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووی عێراقی وەک کۆمیساری باڵای نوێی پەنابەران هەڵبژارد.

بەرهەم ساڵح، کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ دووپاتیکردەوە کە هەوڵ دەدات بۆ کۆکردنەوەی سەرچاوەکانی یارمەتی و فریاگوزاری بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانەی کە لە نالەبارترین ڕەوشدا ژیان دەبەنە سەر.بەرهەم ساڵح وتی: "شانازی دەکەم کە وەک کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکانهەڵبژێردراوم، خۆم وەک پەنابەرێکی پێشوو، بە چاوی خۆم بینیومە کە چۆن پشتیوانی و دەرفەتدان دەتوانێت ژیانی مرۆڤ بگۆڕێت.بەرهەم ساڵح وتیشی: گەورەترین بەرپرسیارێتی من بەرامبەر بە پەنابەران و ئاوارەکانی دیکە، پاراستنی ماف و کەرامەتیانە و کارکردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی پاوەجێ کە گەرەنتی ئەوەیان بۆ بکات ئاوارەبوون دۆخێکی کاتی دەبێ، نەک چارەنووسێکی هەمیشەیی.

سەرپەیڤ