کانونی یه‌که‌م 19, 2025 20:14 Asia/Tehran
  • سوننەی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە؛ حەلبوسی و سامەڕایی بەربژێرن

ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننەکاني عيراق هەفتەی داهاتوو کۆدەبنەوە بۆ یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان، کە بە گوتەی بەرپرسی یەکێک لە لایەنە سوننەکان، حەلبوسی و سامەڕایی بەربژێرن.

 عەزام حەمدانی، ئەندامی هاوپەیمانیی عەزم رایگەیاند: کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی ئەنجوومەنی سیاسیی نیشتمانیی سوننە لە ماڵی سابت عەباسی، سەرۆکی هاوپەیمانیی حەسم دەبێت، بەڵام رۆژەکەی دیاری نەکراوە. ئەو هەنگاوەی سوننەکان لەکاتێکدایە١٠  رۆژ لەبەردەمیاندا ماوە بۆ یەکلاکردنەوەی بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان، بەوپێیەی مەرسوومی سەرۆککۆماری عێراق رۆژی ٢٩ی کانوونی دووەمی دیاری کردووە بۆ یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمان، کە تێیدا سەرۆکی پەرلەمان و دوو جێگرەکەی هەڵدەبژێردرێن. عەزام حەمدانی رایگەیاند، بەربژێری سەرۆکی پەرلەمان یەکلا نەکراوەتەوە و دوو بەربژێر هەن، کە بریتین لە محەممەد حەلبوسی، سەرۆکی پارتی تەقەدووم و موسەننا سامەرایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم.

سەرپەیڤ