کانونی یه‌که‌م 20, 2025 19:42 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی شەهید بە ئامادەبوونی سەران و كەسایەتیە سیاسییەكانی عێراقی لە بەغدا

ڕێ و ڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئایەتوڵڵا شەهید سەید موحەمەد باقر حەكیم و ڕۆژی شەهید عێراقی بە ئامادە بوونی سەرانی هێزەكان و كاربەدەستانی عێراقی لە بەغدا بەڕێوە چوو

سەید عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەتی نیشتمانیی عێراق لەو ڕێ و ڕەسمەدا بە پێداگری  لەسەر پێویستی یەكگرتوویی نیشتمانی و بڕیاردانی سەربەخۆ خوازیاری پێكهاتنی حكومەتێكی بەهێز و لەبەر گرتنی سیاسەتی دەرەكی هاوسەنگ بۆ تێپەربوونی عێراق لە  قۆناغی هەستیاری هەنووكەیی بوو .

موحەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراقیش لەو ڕێ و ڕەسمەدا وتی عێراق لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوو شایەتی چالاكی نائاسایی بووە كە دەستكەوتێك بۆ عێراق و نەتەوەكەی و هێزەكانی نیشتمانی  دێتە ئەژمار  ناوبراو وتی  هەڵكەوتەترینی ئەو دەسكەوتانە كۆتایی فەرمانبەریەتی  نێونەتەوەیی دژی داعش و كۆتایی یونامی لە عێراقە كە نیشاندەری پتەو بوونی دەسەڵاتداریەتی عێراق و سەربەخۆیی سیاسیە .

عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كوماری عێراقیش لەو ڕێ و ڕەسمەدا  وتی عێراق لە  ئاڵۆزی  دەورانی دژوار  تێپەڕیوە و ئێستاكە گەیشتووەتە   ئاسایش و سەقام لە ئاكامدا   پتەو كردنی  كوڵەكەی دیموكراسی  ئەركی نیشتمانییە .

سەرپەیڤ