بانگەوازی حەشدی شەعبی بۆ بەشداری لە ساڵیادی شەهیدبوونی "فەرماندەکانی سەرکەوتن"
کانونی یهکهم 21, 2025 17:25 Asia/Tehran
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا خوازیاری بەشداریی بە ملوێنان کەس لە خەڵکی عێراق بوو لە شەشەمین ساڵیادی شەهید بوونی "فەرمانده کانی سەرکەوتن" .
ئەم ڕێکخراوەیە لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند کە وادەی ئەم گردبوونەوەی ملیۆنییە ئێوارەی هەینی دووەمی ژانڤییەی ٢٠٢٦ دەبێ. بڕیارە ڕێپێوانەکە دوای نوێژی مەغریب لەو شوێنەی بەڕێوەبچێ کە فەرماندەکانی سەرکەوتن بە هۆی هێرشی ئەمریکا بۆ سەر شەقامی شەهید ئەبومەهدی موهەندیس (فڕۆکەخانەی بەغدا) کراونەتە ئامانج و تا نیوەی شەویش بەردەوام دەبێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٣ی بەفرانباری ١٣٩٨ی هەتاوی سەردار قاسم سولەیمانی، لەگەڵ ئەبومەهدی موهەندیس، لە فەرماندەکانی خۆڕاگری، دوای تەمەنێک خەبات لە هێرشێکی هێلیکۆپتەری ئەمریکیدا لە فڕۆکەخانەی بەغدا شەهید بوون.