کانونی یه‌که‌م 26, 2025 20:25 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە بەغدا: گرووپەکانی خۆڕاگری بە شێوەی سەربەخۆ بڕیار دەدەن

باڵوێزی ئێران لە بەغدا لە کاردانەوە بە دەسپێشخەریی گرووپە عێراقییەکان لەبارەی پاوانکرانی چەک لە دەستی حکومەت، پێیداگرت کە ئەم گرووپانە گەیشتوونە ئاستێک کە خۆیان بتوانن بە شێوەی سەربەخۆ بڕیار بدەن.

"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵیۆزی ئێران لە عێراق بە ئاماژەد بە پشتیوانیی ئێران لەم گرووپە خۆڕاگریانە لە شەڕی دژی داعشدا وتی: پەیوەندیی ئێران لەگەڵ ئەم گرووپانە مێژوویی و بەردەوامە و ئەمڕۆش ئەم گرووپانە گەیشتوونەتە قۆناغێکی پێگەیشتن کە بتوانن بڕیاری سەربەخۆ بدەن.ناوبراو پێیشیداگرت کە تاران ڕێز لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق دەگرێت و کارلێکی ئەرێنی لەگەڵ هەر شتێکدا دەکات کە مافی گرووپەکانی خۆڕاگری و هەروەها مافی سەروەریی حکومەتیش بپارێزێت. باڵیۆزی ئێران لە بەغدا هەروەها ستایشی پەیوەندیی گەرم و گوڕ لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد و سوپاس و پێزانینی خۆی دەربڕی بەرامبەر گبە هەڵوێستی "شەرەفمەندانە"ی هەرێم لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا.

سەرپەیڤ