کانونی یه‌که‌م 28, 2025 17:50 Asia/Tehran
  • سوودانی: ئێران یارمەتیی عێراق دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە بە ڕۆڵی گرینگی ئێران لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و پێوەندیی دوولایەنەی ئەم دوو وڵاتە، پێیداگرت کە ئێران بەردەوام یارمەتیدەری عێراق بووە لە بواری بەرەنگاربوونەوە و بنەبڕکردنی تیرۆریستاندا.

محەممەد شیاع سوودانی بە وەدرۆخستنەوەی هەندێ بانگەشە لەبارەی خۆوەردانی تاران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق وتی: ئەوەی کە ئێران لە تەنیشت عێراق راوەستاوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پاڵپشتیی دەکات لە پرۆسەی سیاسیی ئەم وڵاتە، بە مانای خۆوەردان یان داسەپاندنی ئیرادەی و خواستی خۆی بە سەر بەغدا نییە. 

سەرپەیڤ