کانونی دوھەم 03, 2026 19:40 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەداتە دوو پارتی کوردی؛ کاندیدێکی قەبووڵکراوی هەموو لایەنەکان بناسێنن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریەتی

ڕێبەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق لە بارەی کاندیدکردنی کەسێک بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، هۆشدارییان بە دوو پارتە کوردییەکەی ئەو وڵاتە دا.

 ڕێبەرانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکانی عێراق بەتایبەت نووری مالیکی، هادی عامری و فالیح فەیاز، هۆشدارییان بە  ڕێبەرانی پارتی و یەکێیتی داوە سەبارەت بە پێویستی  دیاریکردنی کاندیدێک کە قەبووڵکراوی  هەموو ڕەوتە سیاسیە جوراوجورەکانی عێراق بێ . سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگه یاند، ئەمڕۆ  پارتی و یەکێیتی لە هەولێر و سلێمانی  بە جیا کۆبوونەوەگەلێک بەڕێوە دەبەن بۆ تاوتۆێ کردنی دۆسیەی  پۆستی سەرۆک کۆماریەتی عێراق . لە سەروبەندی  کۆتایی  دەرفەتی کاندیدکردن بۆ سەرۆک کۆماریەتی عێراق، محەمەد ئەمین فارس، ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، هۆشداریدا لە نەبوونی تەوافوق لەنێوان لایەنە کوردیەکان و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ناکۆکییە دەبێتە هۆی هەڵبژاردنی بژاردەیەک کە لەدەرەوەی ئیرادەی کورد بێت.

سەرپەیڤ