باڵیۆزی ئێران لە بەغدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆ بووەوە
کانونی دوھەم 04, 2026 16:11 Asia/Tehran
عەبدوللەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی یەکشەممە لە کۆشکی بەغدا لەگەڵ محەمەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی ئێران لەم وڵاتە کۆبووەوە.
لەم دیدارەدا دوولایەن ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و ئاسۆی هاوکارییەکانی نێوان عێراق و ئێران لە بوارە جیاجیاکانیان لێکدایەوە؛ هاوکاریگەلێک کە بە بڕوای دوولایەن لەگەڵ بەرژەوەندی و خواستی دوو نەتەوەی دۆست و هاوڕێدا دەگونجێت. هەروەها لەم دیدارەدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچه و جیهان تاوتوێ کرا و بیروڕایان لەبارەیانەوە گۆڕییەوە، هەروەها جەختیش کرا لەسەر گرنگیی بەردەوامیی هەواهەنگی و هاوکاریی نێوان ئەم دوو وڵاتە دراوسێیە له پێناو بەهێزکردنی بناغەکانی ئاشتی و سەقامگیری له ناوچەکەدا.