کانونی دوھەم 05, 2026 18:20 Asia/Tehran
  • خۆڕاگریی عێراق: لەگەڵ هیچ لایەنێکی دەرەکی سەبارەت بە چەکداماڵین قسە ناکەین

شەش گرووپی خۆڕاگری عێراق ڕایانگەیاند: لەگەڵ هیچ لایەنێکی دەرەکی سەبارەت بە چەکداماڵین قسە ناکەین و وتووێژ لە گەڵ حکومەتیش مەرجدارە بە کۆتایی هاتنی داگیرکەریی لە عێراق .

شەش گرووپی چەکداری سەر بە هێزەکانی خۆڕاگری عێراق بە دەر کردنی بەیاننامەیەک بە ناوی "هەماهەنگیی بەرخۆدان"  ڕایانگەیاند: سەبارەت بە چەکداماڵین لە گەڵ هیچ لایەنێکی  بیانی وتووێژ ناکەین و مەرجی "بەدیهێنانی سەروەریی تەواوی وڵات" بە پێشەکی هەر گفتوگۆیەک لەگەڵ حکومەت لەو بارەیەوە  دەزانین . لەم بەیاننامەیەدا، کە واژۆی شەش گروپی خۆڕاگری عێراقی لەسەرە، لە ساڵیادی شەهیدبوونی حاج قاسم سولەیمانی و حاج ئەبومەهدی موهەندیس و  یاوەرەکانیان  کە بە شەرەف و  سەربەرزییەوە و  بە دەستی ئەمریکای  جەنایەتکار  شەهید کران جەخت لەوە دەکەینەوە کە ئێمە لەسەر ڕێگای ئازادیخوازان  دەمێنینەوە و خوێنی شەهیدان و  فیداکاریی ئەوان بەردەوام  ڕووناکی ڕێگامان دەبێت و ئەمانەتێک  لەسەر شانمان و لەسەر شانی هەموو مرۆڤە بەشەرەفەکانە هەتا ڕۆژی قیامەت. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە : بەم بۆنەوە داوا لە حکومەتی  داهاتووی عێراق دەکەین کە  هەوڵ بدات بۆ چارەسەر کردنی پرسەکانی وەک شەفافیەت و جیددی بوون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە گەلی فیداکار وبەئەمەگی عێراق و کۆتاییهێنان بە ئامادەبوونی داگیرکەرانی بیانی لە خاک و ئاسمانی عێراق و ڕێگریکردن لە هەر کنەیەکی  دەرەکی لە ئاستی سیاسی و ئەمنی و ئابوورییدا .

سەرپەیڤ