کانونی دوھەم 11, 2026 08:22 Asia/Tehran
  • راوێژکارێکی سودانی: کورتهێنانی بودجە کورتخایەنە و کێشه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان دروستناکات

ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، کورتهێنانی دارایی لە عێراق تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە نرخی نەوته‌وه‌، وەبەرهێنەران لەوە تێدەگەن، هاوکات دڵنیایی ده‌دات له‌وه‌ی که‌ ئه‌و کورتهێنانه‌ کورتخایه‌نه‌ و کێشه‌ بۆ وه‌به‌رهێنان دروستناکات.

مەزهەر محه‌مه‌د ساڵح له‌ لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی عێراق رایگه‌یاند، "کورتهێنانی بودجە لە عێراق تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندیی بە دابه‌زینی نرخی نەوتەوە هەیە، وەبەرهێنەران لەوە تێدەگەن کە مەرج نییە ئەم کورتهێنانە ڕەنگدانەوەی لاوازی دامەزراوەیی بێت، بەڵکو ڕەنگدانەوەی نرخی نه‌وته‌ له‌ بازاڕه‌کانی جیهان، کە لە دەرەوەی کۆنترۆڵی نیشتمانییە". ئاماژەی بەوەشکرد، بونی دامەزراوە داراییە بەهێزەکان له‌ پێش هه‌مویانه‌وه‌ بانکی ناوەندی عێراق، بەپێی یاسای ژمارە پەنجاوشەشی ساڵی 2004، سەرچاوەیەکی بەرچاوی دڵنیایی وەبەرهێنەرانە. راوێژکاره‌که‌ی سودانی وتیشی، سەرەڕای کورتهێنانی دارایی، ژمارەیەک لە سەرنجڕاکێشانی وەبەرهێنان دەردەکەون، متمانەی وەبەرهێنەران بەهێزتر دەکەن، لە پێش هەمویانەوە ئاستی نزمیی قەرزی گشتی دەرەکییە، کە هێزێکی دەگمەنە لە ناوچەکەدا، ئەوەش بەو مانایەیە کە عێراق بارگرانیی نییە بەهۆی پەکخستنی پابەندییە نێودەوڵەتییەکان.

 

سەرپەیڤ