دیداری باڵوێزی ئێران لە عێراق لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە
"محەممەد کازم ئالی سادق" باڵوێزی ئێران لە عێراق و "هەیبەت حەلبوسی" سەرۆکی تازەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیداریان کرد.
لە چاوپێکەوتنی باڵوێزی ئێران لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دوولایەن جەختیان کردەوە لە درێژەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان. محەممەد کازم ئالی سادق باڵوێزی ئێران لە عێراق وێڕای پیرۆزبایی دووبارەی لە هەیبەت حەلبووسی بەبۆنەی هەڵبژێردرانی وەک سەرۆکی پەرلەمان، جەختی کردەوە لە گرینگیی و سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی عێراق. ئالی سادق هەروەها هەندێ ڕوونکردنەوەی دا سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئێستای ئێران و چۆنیەتی کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای دوژمن لە ناڕەزایەتییە ئابووریەکانی خەڵک و پەلکێشکرانیان بۆ توندوتیژیی.
حەلبوسیش وێڕای ئاماژە بە گرێدراوبوونی ئاسایشی دوو وڵات بەیەکەوە، هیوای چارەسەریی خواست بۆ کێشەو گرفتە بەدیهاتووەکان. "وەحید جەلال زادە" جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری کۆنسولی و پەرلەمانیش چاوی کەوت بە "فواد حوسێن"ی یاریدەری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و تێیدا دوولایەن جەختیان کردەوە لە پێویستیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و هەروەها پەرەپێدان بە بوارگەلی هاوبەشی هاریکاری، بەجۆرێک کە بەرژەوەندیی هەردوو وڵات دابین بکاو ببێتەمایەی سەقامی زیاتری ناوچەکە.