ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە عێراق: حکومەتی تازە بەدوور لە دەسوەردانەکانی ئەمریکا پێک دێت
کانونی دوھەم 14, 2026 14:45 Asia/Tehran
ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕایگەیاند: حکومەتی تازە بەدوور لە دەسوەردانەکانی ئەمریکا پێک دەهێنرێ و هەموو چاوەڕوانی یەکلابوونەوەی بەربژاری سەرۆک وەزیرانن.
"سەباح ئەنباری" وتیشی: سەرۆک وەزیرانی تازە، خاوەن سیاسەت و ئەزموونی تایبەتی خۆیەتی کە لەڕێی تێپەڕین بەسەر خولە دژوارەکانی مێژووی عێراقدا بەدەستی هێناوەو بێ گومان ئەو سیاسەتانە پەیڕەو دەکا کە بەدەر لە هەرچەشنە دەسوەردانی دەرەکی، خزمەت بکا بە عێراق و خەڵکەکەی. ناوبراو وتی: پرۆسەی هاوپێوەند بە سەرۆک وەزیرانی تازە بێ هیچ دەسوەردانێکی لایەنی ئەمریکی، خەریکە دەچێتەپێش.