پەرلەمانتاری عێراقی: کەمپی هۆل شوێنی پەروەردەكردنی نەوەی چوارەمی تیرۆریستانە
کانونی دوھەم 15, 2026 19:36 Asia/Tehran
نوێنەری پەرلەمانی عێراق هۆشداریی دا سەبارەت بە مەترسییەکانی مانەوەی کەمپی هۆڵی سوریا لە دژی ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە
موختار ئەلموسەوی پەرلەمانتاری عێراقی جەختی لەوە کردەوە کە کەمپی هۆلی سوریا کە شوێنی ژیانی بنەماڵەی تیرۆریستانی داعشە، مەترسییەکی ئەگەرییە و ئەم مەترسییە ماوەی شەش ساڵە هەڕەشە لە ئاسایشی عێراق دەكات.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی كە تیرۆریستییەکانی زیاتر لە ٣٠ وڵاتی جیهان لە کەمپی ئەلهۆڵدا دەژین، وتی: پێشتر هۆشداریمان دابوو کە کەمپی هۆڵ وەک بۆمبێکی کاتی کاردەکات کە مەترسییەکانی تەنیا لە ناوچەیەکی جوگرافیای دیاریکراودا نامێنێتەوە، بەڵکو هەڕەشە لە هەموو وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت جیهانیش دەکات چۆنكوو شوێنی پەروەردە كردنی نەوی چوارەمی ئەندامانی گروپە تروریستیەكانە