کانونی دوھەم 16, 2026 18:55 Asia/Tehran
  • خەڵکی عێراق پیلانی ئەمریکایی_زایۆنیی دژ بە ئێرانیان شەرمەزار کرد

شاروومەندانی عێراقی ئەمڕۆ لە شاری بەغدا گردبوونەوەیەکی گەورەیان بەڕێوە برد بۆ ئیدانەکردنی پیلانگێڕیی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دژ بە ئێران.

 لەم گردبوونەوە گەورەیەدا عێراقییەکان هاوسۆزی و پاڵپشتیی خۆیان دەربڕی بەرامبەر بە خەڵک و حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران وهاوکات جەختیان کرد لە سەر دژایەتیی پتەویان بۆ هەر دەستوەردانێک یان گوشارێک کە سەروەریی وڵاتانی ناوچەکە بخاتە مەترسییەوە. ئەم کۆبوونەوەیە لە وەڵامی هەڕەشە بێبڕانەوەکانی دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە دژی ئێران و بانگەشەکردنی سەبارەت بەوەی کە هێرشی سەربازی دەکات بۆ پشتیوانی لە ئاژاوەگێڕان و تیرۆریستانی چەکبەدەست بەڕێوەچوو.

 

سەرپەیڤ