کانونی دوھەم 17, 2026 19:10 Asia/Tehran

بە تێپەڕینی نزیکەی دوو مانگ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق و هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمانی ئەم وڵاتە و جێگرەکانی، تا ئێستا چارە نووسی هەڵبژرادنی سەرۆک كوماری نوێی ئەو وڵاتە و دوای ئەویش سەرۆك وەزیران یەکلا نەبۆتەوە.

عەبدولسەمەد زەرکوشی"، ئەندامی چوارچێوی هەماهەنگی گرووپە سیاسییە شیعەکانی عێراق، ڕایگەیاند، بە سەرنجدانی  ئاشكرابوونی یەکبیر و ڕانەبوونی لایەنەکان ، پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار ئاسان نابێت و پێشبینیشی کرد کە ئەو ناکۆکییانە لە دانیشتنەکانی دەنگدانی پەرلەمان زیاتر بەرچاو بکەوێت.

ئەو بەرپرسە سیاسییە عێراقییە وتیشی: لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر کاندیدەکانی سەرۆک کۆمار، شیاوەتی هێندێك  لە کاندیدەکان ڕەتدەکرێتەوە بەهۆی  لەبەرچاو نەگرتنی مەرجە یاساییەکان، ئەو کاندیدانەی کە ماون لەناو پەرلەمانیش پێکەوە ململانێ دەکەن، پێدەچێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی عێراق لە یەک کۆبوونەوەدا یەکلا نەکرێتەوە. پۆستی سەرۆک کۆمار بە پشکی کورد  دێتە  ئەژمار ، بەڵام تا ئێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر یەک کاندید نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

لەلایەکی ترەوە "بێستون فایەق"، جێگری بەرپرسی  مەكتەب سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا،  ڕۆژی کۆبوونەوەی داهاتووی نێوان  پارتە  کوردییەكانی  ئاشکرا کرد و پشتڕاستی کردەوە کە هەفتەی داهاتوو شایەتی کۆبوونەوەیەکی گرنگ دەبین بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکومەتی  هەرێمی كوردستان  و پرسی كاندیدی سەرۆك كوماری . "بێستون فایەق" وتیشی: كەشی ئێستای نێوان  پارتە كوردەكان  بە گفتگۆ و لێکتێگەیشتنی  جیددی  ڕوون دەبێتەوە. دانیشتنی  داهاتوو  خاڵی وەرچەرخانێک گرینگ دەبێت  لە دەسڕاگەیشتن  بە  ڕێككەوتنی یەکجاری سەبارەت بە  پرسە  دواخراوەكان...

لە لایەكی  دیكەوە جاسم محەمەد جەعفەر  یەكێك لە  كەسایەتیە هەڵكەوتەكانی  هاوپەیمانی  دەوڵەتی یاسا و نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند كە ڕاپوڕتە بڵاو بووەكان سەبارەت بە  پێكهاتنی  فراكسیونێكی پەرلەمانی نوێی پێكهاتوو  لە هاوپەیمانی  دەوڵەتی یاسا و فراكسیۆنی بنیاتنانەوە و گەشەپێدان  هێشتا  لە قوناغی  لێكدانەوەیە و نەگەیشتووەتە قۆناغی  بڕیاری یەکجاری.

 «جاسم محمد جعفر»، وتیشی ، دیداری نێوان نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەمەد شیاع سوودانیی سەرۆکوەزیران،  بە سەرەنجدانی لێکتێگەیشتنەکان سەبارەت بە کاندیدی داهاتووی سەرۆکوەزیران کە بووە هۆی کشانەوەی سودانی لە ململانێکە بە سوودی مالكی، بیرۆکەی پێکهێنانی فراکسیۆنی پەرلەمانی لە چوارچێوەی هەماهەنگی و پەرلەمانی دەگرتەوە. «جاسم محمد جعفر»،  وتیشی: ئەگەر ڕێككەوتنی كۆتایی   لە سەر پێكهاتنی  ئەو فڕاكسیۆنە  بە دی بێت  گەورەترین  فراكسیۆن لە چوارچێوەی  هەماهەنگی و  لە ئەنجومەنی نوێنەراندا دەبێت .

 

سەرپەیڤ