کانونی دوھەم 18, 2026 20:14 Asia/Tehran
  •  هێزەکانی ئەمریکا بنکەی عەینولئەسەدیان چۆڵکرد

وەزارەتی بەرگریی عێراق کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە بنکەی عەینولئەسەد هەڵکەوتوو لە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عەینولئەسەد، کۆنترۆڵی ئەو بنکەیە دراوەتە دەستی سوپای عێراقەوە. حسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، دوای ڕێککەوتنەکەی حکومەتی عێراق لەگەڵ ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هێزەکانی لە مانگی سیپتەمبەری ٢٠٢٤، بەپێی بەیاننامەیەکی هاوبەش، جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە لە مانگی سیپتەمبەری٢٠٢٥، دەستیپێکردووە و ئەرکەکان کۆتاییان هاتووە و چۆڵکردنی عەینولئەسەد لە ئاراستەی هەمان ڕێککەوتنەکەی پێشوویە.

شایانی باسە پەرلەمانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢٠ یاسای دەرکردنی هێزی ئەمریکایی و بیانی لەو وڵاتە پەسەند کردووە، بەڵام تا ئێستاش هێزی داگیرکەری ئەمریکا لە بەشێک لە عێراقدا ماونەتەوە و شارەزایان چۆڵکرانی عەینولئەسەد بە نیشانەی سەرکەوتنی ستراتیژیی خۆڕاگری لە عێراق دەزانن.

 

سەرپەیڤ