کانونی دوھەم 20, 2026 20:12 Asia/Tehran
  • پێداگریی عێراق لەسەر ئاسایشی سنوورەکانی لەگەڵ سوریا

عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق و قاسم موسلح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار سەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایانگەیاند کە سنوورەکانی عێراق و سوریا بەتەواوی لەژێر کۆنترۆڵدان و ئەمن و ئارامن.

 شەمەری وتیشی: عێراق ساڵانێکە پێشبینیی پێشهاتەکانی سوریای کردووە و ڕێوشوێنی سەربازی و تەکنیکی بەرفراوانی بۆ پاراستنی سنوورەکانی خۆی بە تایبەت لە لای سوریا جێبەجێکردووە. بە وتەی ناوبراو، خەندەقێک بە درێژایی ٦٢٠ کیلۆمەتر بە درێژایی سنوورەکەدا هەڵکەندراوە و کامێرای حەرارەی پێشکەوتوو. شەو و ڕۆژ  و بێوچان چاودێریی سنوورەکە دەکەن. هەر جۆرە نزیکبوونەوە لە سنوورەکەمان بەرەوڕووی وەڵامی ڕاستەوخۆی سنوورەوانانمان دەبێتەوە و ئەو هێزانەش بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی لە ئامادەباشی تەواودان.
قاسم موسلحیش پێیداگرت کە ڕێگە بە هیچ دزەکردنێک لە سنووری سوریاوە بۆ ناو عێراق نادرێت.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا هاتوون کە شەڕ و پێکدادانی سەربازی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا یەکجار تەشەنەی سەندووە.

 

سەرپەیڤ