دەستگیرکرانی سەرکردەیەکی داعش لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە
کانونی دوھەم 20, 2026 19:42 Asia/Tehran
هێزەکانی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنیدا یەکێک لە سەرکردە باڵاکانی گرووپی تیرۆریستی داعشیان دەستگیرکردووە.
ئەم سەرکردەیەی داعش ڕاستەوخۆ بەرپرسی ڕێکخستن و ئاراستەپێدانی شانە نووستووەکانی گروپەکە بووە لە بیابانی موسڵ و هەروەها لە بەشێک لە خاکی سوریادا، هەروەها سەرپەرشتی چالاکییەکانی داعشی لەو ناوچانەدا کردووە.
کەسە دەستگیرکراوە بە نهێنی لە خاکی سوریاوە هاتبووە ناو شاری موسڵ و لەوێشەوە چالاکییەکانی بەڕێوەدەبرد.