کانونی دوھەم 21, 2026 19:05 Asia/Tehran
  • دادگای فیدراڵیی عێراق تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری یەكلاكردەوە

دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ بە فەرمی تانەی کاندیدە دورخراوەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقی یەكلاكردەوە و دورخستنەوەی بیست و چوار کاندیدی پەسەند کردوە و بڕیاریدا بە گەڕاندنەوەی چوار كاندید، كە مەلا بەختیار یەكێك لە دیارترین ئەو كاندیدانەیە كە بە فەرمی دورخراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی دادگاری فیدڕاڵی، ئەو كاندیدانەی كە گەڕاونەتەوە بە كێبڕكێكە بریتین لە؛ خالید سدیق عەزیز، ئازاد مەجید، رافیع عەبدوڵا، سالم حەواس.

لە كۆتاییەكانی مانگی ڕابردوو، دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کرایەوە و تا ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە، هەشتاو یەک کەس سیڤی خۆیان پێشکەش کردبوو كە مەلا بەختیار یەکێ لە سەرکردەکانی پێشووی یەکێتی و یەكێك بوو لەو كەسانەی خۆی كاندیدكرد بوو لەبەر ئەوەی دایکی جنسییەی عێراقی نەبووە دوور خراوەتەوە و ناوبراو ناڕەزایەتی بەو بڕیارە دەربڕیوە بەڵام هیچ دەرەنجامێکی نەبووە.

ئەمه لەكاتێكدایە کە یەكێتی بە فەرمی نزار ئامێدی بۆ ئەو پۆستە كاندیدكردووه، لەلایەكی دیكەشەوە پارتیش هەر یەكە لە فوئاد حسێن و نەوزاد هادی كاندید كردوە.

 

سەرپەیڤ