کانونی دوھەم 22, 2026 18:15 Asia/Tehran
  • گوێزرانەوەی تیرۆریستانی داعشی لە سووریا بۆ عێراق

سەرکردایەتی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە؛ پرۆسەی گواستنەوەی دەس و پێوەندییە گیراوەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە سووریا بۆ عێراق، دەس پێ بووە، کردەیەک کە جارێکی دیکە رۆڵی ڕاستەوخۆی واشنگتۆن لە گواستنەوەو کۆنترۆڵی تیرۆریستان لە ناوچەدا زەق دەکاتەوە.

ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ئیدیعای پێش گرتن بە هەڵاتنی داعشییەکان و بەهێزکرانی چاودێریی ئاسایشیی گرتووخانەکان ئەنجام دەگرێ، بەڵام لە قۆناخی یەکەمدا، لانیکەم سەت و پەنجا تیرۆریستی داعشی لە سووریا گوێزراونەتەوە بۆ عێراق و بڕیارە ئەو پرۆسە، بەشێوەی قۆناخ بە قۆناخ بەردەوام بکرێت.

بەپێی بەیاننامەی ئەمریکا، بەگشتی نزیک بە حەوت هەزار تیرۆریستی داعشی لە ناوەندەکانی ڕاگرتن و کەمپەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ناوەندەکانی ژێرکۆنترۆڵی حکومەتی عێراق دەگوێزرێنەوە، بابەتێک کە بووەتەجێی نیگەرانیی زۆر بۆ عێراق و ناوچەکە. ئەوە لەکاتێکدایە کە کارناسان پێیان وایە، ئامادەبوون و جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەدا، نەک هەر تیرۆریزمی بنبڕ نەکردووە، بەڵکوو بەجاران بواری خۆش کردووە بۆ ناهێمن و ناجێگیرکردنەوەی ناوچەکە.

سەرپەیڤ