کانونی دوھەم 25, 2026 17:50 Asia/Tehran
  • نوجەبا: ئەمریکا ڕاستەوخۆ بەرپرسیارە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی سوریا

سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بزووتنەوەی نوجەبا ئەمریکای بە تەواوی بە بەرپرسیار زانی بەرامبەر بەوەی لە سوریا ڕوودەدات و پێیداگرت: ئەم ڕاستییە دەبێت لەسەر ئاستی ڕاگەیاندن و بیروڕای گشتی بەرجەستە بکرێتەوەو خەڵکی لێ ئاگادار بکرێتەوە.

 شێخ نازم سەعیدی، بە ئاماژە بە خیانەتەکەی ئەمریکا لە کوردی سوریا، ڕایگەیاند: باشترین وەڵامی کورد بەو خیانەتەی ئەمریکا، دامەزراندنی هاوکاری ئەمنییە لەگەڵ میحوەری خۆڕاگری و هەواهەنگی لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نەک هەر خیانەتیان لێنەکردوون و بەردەوام بوون لە یارمەتیدانیان؛ بەڵکوو لە سەختترین بارودۆخدا پشتیان بەرنەدان و کاتێک لەلایەن داعشەوە گەمارۆدرابوون و هاوپەیمانە ڕۆژاواییەکانیان پشتیان بەرنەدابوون، ڕاستگۆیانە بەرگرییان لێکردن.

 

سەرپەیڤ