گوێزرانەوەی٤٧٥ داعشیی زۆر مەترسیدار لە سووریاوە بۆ عێراق
کانونی دوھەم 28, 2026 17:55 Asia/Tehran
سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند؛ چوارسەت و حەفتاو پێنج داعشیی کە زۆر جێی مەترسین، لە زیندانی "گوێران"ی حەسەکە لە سووریاوە گوێزراونەتەوە گرتووخانەی "حوت" لە ناوچەی "ناسرییە" ی عێراق.
ئەو ژومارە لە تیرۆریستانی داعش لە چوار گرووپدا لە سووریاوە گوێزرانەوە عێراق. ئەو گرووپە لە مەترسیدارترین ئەندامانی داعشن و لە سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوە بوون و سەتی ٩٥ ی ئەو بەندکراوانە، عێراقی نین و بەشی هەرەزۆریان خەڵکی سووریان. هەرلەوئاراستەدا، "محەممەد ئەبوو سەعیدە" سەرۆکی حەرەکەی "وجود" لە عێراق پاش گوێزرانەوەی تیرۆریستانی داعش لە سووریا بۆ گرتووخانەی "حوت" لە ناوچەی "ناسرییە" وشداریی دا سەبارەت بەو گرتووخانە کە وەک بۆمبێکی تیرۆریستییە لە باشوری ئەو وڵاتەدا.