بەردەوامی توڕەیی عێراقییەکان و ئیدانەکردنی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەیان
پارت و کۆتلە و گرووپە عێراقییەکان هاوڕێ لەگەڵ خەڵکی ئەم وڵاتە بە بەیاننامە و بەڕێوەبردنی چەندین خۆپیشاندان بە توندی ئیدانەی دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیان کرد.
شێخ ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نوجەبای عێراقیش، دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراقی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند: خۆهەڵقورتاندنە ناو کاروباری عێراق سوکایەتی بە خاکی پێغەمبەرانە و بێ گومان گەلی عێراق لەم بارەیەوە بێدەنگ نابێت. حەسەن سالم، ئەندامی بزووتنەوەی "سادقون"ی عێراقیش، دەستوەردانی ئەمریکای لە کاروباری ناوخۆی عێراق شەرمەزار کرد و وتی: قسەکانی ترەمپی تاوانبار و مارک ساوایا، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق و بازرگانی مادەی هۆشبەر، سەبارەت بە عێراق و خۆوەردانیان لە کاروباری عێراق دەبێ فڕە بدرێنە نێو زبڵدانەوە. عەلی دفاعی، وتەبێژی فەرمیی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراقیش، هەرچەشنە دەستوەردانێکی ئەمریکا لە کاروباری عێراقی شەرمەزار کرد و وتی: هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران پرسێکی یاسایی و ناوخۆیە بەتەنها بۆ خودی عێراقییەکان و ئەمریکا مافی ئەوەی نییە خۆی هەڵقورتێنێتە ناو ئەم بابەتەوە.
گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق، عەبدوڵڵا ئەحمەد دولەیمی، ئەندامی هاوپەیمانی عەزم، هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی، ئەحمەد شەرمانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، پارتی دەعوەی ئیسلامیی عێراق، ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتایبی سەیدوشوهەدا، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق و موحسین مەندەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی "ئەساس" و "عەقیل ڕودینی" ئەندامی هاوپەیمانی "نەسر"ی عێراقیش لە بەیاننامەگەلی جیاجیادا بە توندی دەستوەردانەکانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی عێراقیان شەرمەزار کرد. هاوکات هاووڵاتیانی عێراقیش بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی بەرفراوان لە چەند شارێکی ئەم وڵاتە و سووتاندنی وێنەی ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا و ئاڵای ئەو وڵاتە، کاردانەوەیان نیشاندا بەرامبەر بە دەستوەردانەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەیاندا و ئەمریکایان بە شەیتانی گەورە ناوبرد.