وشداری ئەمینداری گشتی نوجەبای عێراق بە ئەمریکا لەحاند هەڕەشەکردنی لە ئێران
کانونی دوھەم 29, 2026 19:22 Asia/Tehran
ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە ئاماژە بە هەڕەشەکران لە ئێران لە لایەن ئەمریکاوە وتی: بێتوو هەر چەشنە دەستدرێژییەکی ئەمریکایی – زایۆنی بکرێتە سەر ئێران، عێراق هەروا تەماشاکەر نابێ.
شێخ ئەکرەم کەعبی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، بە ئیدانەکردنی هەڕەشە و گوڕەشەکانی ئەمریکا دژ بە ئێران، ڕایگەیاند: هەر جۆرە دەستدرێژییەکی ئەمریکایی – زایۆنی بۆ سەر ئێران، ئاور بەردەداتە تەواوی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و بێتوو پەلاماری ئێران بدرێ، عێراق هەروا تەماشاکەر نابێ.
ناوبراو بە شەرمەزارکردنی سیاسەتە شەڕخوازەکانی ئەمریکا، وتیشی: ئەمریکا دەبێت بزانێت بێتوو شەڕێک دەستپێبکات، ناتوانێت کۆتاییەکەی دیاری بکات و جیهانیش بزانێت کە بەرپرسیارێتی ڕووداوەکانی ئەم شەڕە لە ئەستۆی ئەمریکادایە.