نوری مالکی: هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیارێکی نیشتمانییە کە بۆ دەستوەردان نابێ
کاندیدی "چوارچێوی هەواهەنگی شیعەکان" بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق، بە پێداگری لەسەر پێویستیی پاراستنی سەروەریی نیشتمانیی ئەم وڵاتە، هەر جۆرە فشار یان دەستوەردانێکی دەرەکی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەتکردەوە و بە مافێکی تایبەت بە خودی عێراقییەکان زانی.
"نووری مالیکی" کاندیدی هاوپەیمانی "چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان" بۆ سەرۆکوەزیرانیی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی "حکومەتی یاسا" ڕایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سەرکردایەتی وڵات، پرسێکی تەواو نیشتمانییە و دەبێت هەموو لایەنەکان ڕێزی لێبگرن.
ناوبراو جەختیشی کرد: "نابێت لە هیچ بارودۆخێکدا مافی گەلی عێراق بۆ هەڵبژاردنی کەسێک کە متمانەیان بە توانا و لێهاتووییەکەی هەبێ بۆ سەرکردایەتیکردنی ئەم قۆناغە گرینگە، پێشێل بکرێ. ئەم قسانە دوای ئەوەی کراوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وشداریدا لەحاند گەڕانەوەی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە بێتوو نووری مالیکی هەڵبژێردرێ بۆ ئەم پۆستە، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ عێراق دەوەستێنێ.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراقیش کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە قسە دەستوەردەرانەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق. جەختیشی کردەوە کە عێراقییەکان ئازادن لە هەڵبژاردنی حکومەتی خۆیان، هەروەک چۆن لە ساڵی ٢٠٠٣یشدا ئازاد بوون.
هاوکات پەرلەمانتارێکی عێراق ئاسۆی سیاسی پرسەکانی هاوپێوەند بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری بە "ئاڵۆزکاو" وەسف کرد و ڕایگەیاند، بەردەوامی نەگەیشتن بە کۆدەنگی لە نێوان هەردوو پارتە سەرەکییەکەی کوردەکان، پرۆسەی سیاسی دەخاتە مەترسییەوە.
بورهان عامیری ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا لایەنە کوردییەکان نەگەیشتوونەتە هیچ تەباییەکی ڕاستینە یان خاڵێکی هاوبەش بۆ دەربازبون لەو بنبەستە سیاسییە. سووربوونی هەردوولایەن لەسەر هەڵوێستەکانیان سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆماری وایکردووە کە ئەم دۆسیەیە تا ئێستا هیچ ئەنجامێکی نەبێ.
ناوبراو پێیداگرت: نەگەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەردوو لایەنی سەرەکیی کورد، زیانی جددی لە هەموو پرۆسەی سیاسی دەدات و ئەو کاتە یاسایی بە پێی خشتەی زەمەنی ماوەتەوە تێکدەشێوێنێ. ئێستاکە ١٨ بەبژێر ناویان تۆمار کردووە بۆ پۆستی سەرۆککۆماری نوێی عێراق. ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە یەکەمی فێڤیرییە (مانگی دوو) کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەدەچێت.