شوبات 08, 2026 18:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە خۆوەردانی ترەمپ لە عێراق

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق ڕوونی کردەوە کە هەر بڕیارێک لەسەر کاندیدی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەیان بەسراوەتەوە بە ڕێککەوتنی ڕەوت و کۆتلەکانی ناوخۆوە نەک فشارەکانی دەرەوە.

حسێن سادق پێیداگرت: نووری مالیکی ئێستایش کاندیدی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.  حسێن سادق وتیشی: مالیکی لەلایەن زۆرینەی ڕەوتەوەکانی ناو هاوپەیمانییەوە پاڵپشتی دەکرێ و هەر قسەیەک سەبارەت بە لابردنی مالیکی لەسەر بنەمای بڕیارێکی دەستەجەمعی لەناو هاوپەیمانیدا لەبەرچاو دەگیرێت، نەک وەک وەڵامدانەوەی فشارەکان یان هەڵوێستی سیاسیی دیکە. ئەم ئەندامەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕاشیگەیاند: هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بژاردە سیاسییەکانی خۆی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی ناوخۆیی هەڵدەبژێرێت نەک فشاری دەرەکی.
پێشتر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دەربڕینی هەڵوێستێکی دەستێوەردانە، دژایەتی خۆی بۆ کاندیدبوونی نوری مالیکی ڕاگەیاندبوو.

 

سەرپەیڤ