توڕەیی بەغدا لەقسەی دەستێوەردەرانە ی هاکان فیدان
وتەکانی هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێنی تورک لەدژی عێراق ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ناڕەزایەتی لە عێراق بووەوە.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێكی داواکارانە و هەڕەشەئامێز لە دژی عێراق، ڕایگەیاندبوو، "دوای چارەسەرکردنی کێشەی سوریا، دۆسیەی عێراق لێك دەدەینەوە. بۆیە هیوادارین عێراقییەکان پەندیان لە سوریا وەرگرتبێت و ژیرانە بجوڵێنەوە، چونکە دۆخی شنگال ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوام بێت".
فیدان ئیدیعای کرد کە زیاتر لە ٢٠ جار لەگەڵ فالح فەیاز، سەرۆكی حەشدی شەعبی عێراق سەبارەت بەو گروپانەی لە ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی لە دەوروبەری شنگالن قسەی كردووە و بانگەشەی ئەوەی کردووە: "ئەگەر حکومەتی عێراق ئەو میلیشیاگەلە لەناو نەبات، دەتوانین لە ماوەی سێ ڕۆژدا کۆیان بکەینەوە".
وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێڕای ئیدانه کردنی ئه م لێدوانه ده ستوەردەرانەی هاکان فیدان ، باڵیۆزی تورکیا له به غدای بانگهێشت کرد و ناڕه زایه تی فه رمی خۆی له حاند ئه م قسە "ده ستێوه ردەرانە له کاروباری ناوخۆی عێراق" ڕاگه یاند.
محەممەد حسێن بەحرولعولوم ، جێگری وەزیری دەرەوەی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەنیل بورا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا جەختی كرد ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا كەبڵاو بووەتەوە زیان لە پەیوەندی دۆستانەی نێوان بەغدا و ئەنقەرە دەگەیەنێ و نموونەی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراقە و بە پێچەوانەی بنەمای دیپلۆماسییە.
بەحرولعولوم هەروەها ڕایگەیاندووە کە دۆسیەی شنگال و ناوچەکانی دیکەی وڵات پرسێکی تەواو ناوخۆیی و نیشتمانییە و بەغدا لەسەر بنەمای ئەولەویەت و میکانیزمە نیشتمانییەکانی مامەڵەی لەگەڵ دەکات. ناوبراو هەر جورە هەوڵێکی دەرەکی بۆ سەپاندنی چارەسەر یان كەڵك وەرگرتنی سیاسی و سەربازیی لەو دۆسیانە بە توندی ڕەتکردەوە.
باڵیۆزی تورکیا لە عێراق هەروەها بانگەشەی ئەوەی کرد تێگەیشتنی هەڵە لە قسەکانی فیدان كراوە و قسەکانی هاکان فیدان تەنها سەبارەت بە ئەندامانی پەکەکە بووە کە بنکەکانیان لە عێراقدایە و ئەنقەرە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتە ناکات.
ئۆنجۆ کچەلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، هەروەها ڕایگەیاند، پەکەکە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراق بەتایبەتی ناوچەکانی شنگال و مەخموور و قەندیلی خستووەتە مەترسییەوە، و بانگەشەی ئەوەی كرد کە قسەکانی هاکان فیدان بە هەڵە لێكئدراوەتەوە.
حەبیب حەلاوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەندامی فراکسیۆنی "سادقون"، وێڕای شەرمەزار كردنی قسەکانی فیدان وتی : عێراق سوریا نییە و زمانی هەڕەشە و دەستێوەردان قبوڵ ناکات. ناوبراو وتیشی لێدوان و قسەی هەڕەشەئامێزی وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێکی دیکە ڕوانگەیەکی لووتبەرزانە نیشان دەدات کە نە لە وانەکانی مێژوو فێر بووە و نە لە ڕاستییەكانی جوگرافی و سیاسی عێراق تێگەیشتووە.
هاوکات حەمەی حاجی مەحموو، سەرۆکی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی کوردستانی عێراق، قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیای شەرمەزار کرد و وتی: قسەکانی هاکان فیدان سەبارەت بە عێراق بە هەڵە لێكدراوەتەوە . نوجەبای عێراقیش لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی قسەکانی وەزیری دەرەوەی تورکیای کرد و ڕایگەیاند کە لەگەڵ کۆتایی هاتنی بوونی پەکەکە لە شەنگال و کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە ، تورکیا، دوای چەندین ساڵ لە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و دامەزراندنی دەیان بنکەی سەربازیی نایاسایی لە خاکی عێراق، ئێستا بەنیازە بەشێوەیەکی نوێ و ئاشكرا ، بەردەوام بێت لە بوونی خۆی لەناو خاکی عێراق .