وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوو لە نێردەی ترەمپ: پێکهێنانی حکومەت، بابەتێکی ناوخۆییە
شوبات 23, 2026 17:55 Asia/Tehran
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕوو لە نێردەی ترەمپ وتی: پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە
فوئاد حسێن کاردانەوەی پیشان دا لە هەمبەر دەسوەردانەکانی ئەمریکا لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و وتی : پێکهاتنی حکومەتی عێراق پرسێکی ناوخۆییە. فوئاد حسێن بە نیگەرانی دەربڕین لە شەڕئەنگێزییەکانی ئەمریکا لە ناوچە دا وشداری دا : مەترسیی هەڵایسانی ئاگری شەڕی شیمانەیی و شۆێنهاتەکانی، بێ گۆمان کاریگەریی نەرێنی دەبێت لەسەرناوچەکە. وەزیری دەرەوەی عێراق لە کاردانەوە بە دەسوەردانەکانی ئاشکرای ئەمریکا لە پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و نەیاریەتیی بێشەرمانەی ترەمپ لەگەڵ بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزرایەتی، وتی : پێکهێنانی حکومەت پرسێکی ناوخۆییە هەڵبەت ئێمە بیروڕای شەریک و هاوبەشە نێونەتەوەییەکان بۆ وێنە ئەمریکا لەبەرچاو دەگرین .