بەشداری فیلمی هۆنەرمەندی ئێرانی لە کۆرە جەژنی "کەن"
یەکەمین جارە فیلمیک لە ستانی خوزستان، باشووری ڕۆژئاوای ئێران، بەشداری لە کۆرە جەژنی جیهانی "کەن " دەکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران؛ "محەممەد جوروەند" بەڕێوە بەری گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ستانی خوزستان رۆژی یەکشەممە وتی: فیلمی کورتی"گا" بەرهەمی "ڕەسول حەق جو" هۆنەرمەندی خۆزستانی وەکوو نوێنەری ئێران لە ٧١ مین کۆرە جەژنی جیهانی "کەن "دا نۆمایش ئەدرێت.
جوروەند وتیشی: فیلمیی کورتی "گا" بە ناوەڕۆکی بەرەڤانی پیرۆز و بەهاوکاریی ناوەندی پاراستنی ئاسەوار و بڵاوکردنەوەی بەها و بایخەکانی بەرەڤانی پیرۆزی ستانی خۆزستان ئامادە کراوە.
بەڕێوە بەری فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی ستانی خوزستان وتی: نووسە و دەرهێنەری کورتە فیلمی "گا" لەلایەن ڕەسول حەقجوو دەرهێنەری ئەو " شکوە کرپی" لە ئەستۆ دابووە .
حەفتاو یەکەمین خولی کۆرە جەژنی فیلمی کەن مانی مای ٢٠١٨٨ لە کەنی فەرەنسا دا بەڕیوە دەچێت .