پازدەی جوەزەردان خاڵێکی وەرچەرخانی گەورەیە لە بەرخۆدانی گەلی ئێران لە بەرامبەر زلهێزە ئیستکبارییەکانەوە
لە مێژووی هاوچەرخی ئێران، خاڵی وەرچەرخان و هەستیاری زۆر تۆمار کراوە بەڵام ڕاپەڕینی پازدەی جۆزەردانی ساڵی 1342 لەم ناوەدا گرینگایەتی زۆری هەیە.
لە پازدەی جۆزەردان ساڵی 1342ی هەتاوی لە ڕووداوێکی تاڵ، ئەندامانی ڕژێمی پەهلەوی دوابەدوای وتاردانی لەقاودەرانەی ئیمام خومەینی لە خوێندنگەی فەیزیەی قوم بە پەلامار کردنەسەر بەیتی حەزرەتی ئیمام لە شاری پیرۆزی قوم ئەو بەرێزەیان گرت.
ئیمام خومەینی لە ڕۆژی عاشوورای حسێنی دا لە خوێندنگەی فەیزیەی قوم لە وتاردانێکی بەبڕشتانە لە تاوانکارییەکانی ڕژێمی پەهلەوی و پێوەندی شا لەگەڵ ئیسرائیل پەردەی لادا .
خەڵک لە کاردانەوە بەرامبەر گیرانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) ڕژانە نێو شەقام و ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر بەم کارە دەربڕی.
هێزی سەرکوتکاری دەزگەی ئاسایشی ڕژێم " ساواک" بە پەلاماری دڕندانە بۆسەر خوێندنگەی فەیزیەی قوم، ژومارێکی زۆر لە خەڵکی شەهید کرد و گرتنیان.
دوای ئەو ڕووداوە هەژێنەرە بوو کە خۆپیشاندانی خەڵکی لە هەر گۆشەیەکی وڵات دا تووندتر بوو و ڕژێمی پالەوی بۆ ڕزگاربوون لەو بریاری بۆ دوور خستنەوەی ڕێبەری ڕاپرین گرت و بەڕێزیان سەرەتا بۆ وڵاتی تورکیا و پاشان بۆ ماوەی ١٥ ساڵ لە ئێراق دوور خرایەوە.
ئەم ڕاپەڕینە مەعنەوی و دینییە ڕەهەند گەلێکی یەکجار بەربڵاوی هەیە کە نەک تەنیا لە سەردەمی خۆی بەڵکوو هێشتایش هەروا نەناسراو ماوەتەوە .
ڕاپرینی پانزدەی جۆزەردان، خڕۆشێک بوو لە لایەن خەڵک بۆ تێکداڕماندنیی ڕژیمی پاشایەتی و گەرچی خێرا بە ئاکام نەگەییشت، بەڵام ئاسەواری زۆر گرنگی بە دواوە بوو . هەر بۆیە ،هۆکارانی ڕژیمی حاکم، بە ڕێگاو ڕەویشتی جۆر بە جۆرە و بە کەڵک وەرگرتن لە هەموو ئیمکانات و لەوان میدیا گشتییەکان، هەوڵیان دا تاکوو سیمای ئیسلامیی و جەماوەری لەو ڕاپەڕینە بگرن و ڕەوتی دەرەوەییان پێدا تا بیرو ڕای گشتی فریو بدەن .
ئەم ڕۆژە سەرچەشنی ڕووخانی نیزامی پاوانخواز و دەرکەوتنی هکەموو بزووتنەوەکانی دژە ئیستکباری لەوان بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی و ڕابوونی ئیسلامییە .
ڕیزگرتنی ڕۆژی حیماست خولقێنەری ١٥ جۆزەردان، ڕێزگرتن لە بایخە ئینسانییەکانە لە درێژەی مێژوو دا. ڕێزگرتنی ١٥ جۆزەردانی ١٣٤٢ زیندوو ڕاگرتنیی ڕاپڕینێکە کە سەرچەشنی زۆرێک لە ڕاپەڕینەکانی جەماوەری دژی حاکمانی جەور و ئەستەکباری جیهانییە. سەرچەشنێک کە لە سەردەمی ئێستا کە ستەمکاران بێداد دەکەن، بۆ ڕاپەڕینەکانی جەماوەری چرایەکیی ڕوون و نوورانییە.
ئیمام خومەینی (رە) بناغەدانەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پازدەی جۆزەردانی ساڵی 1342 بزووتنەوەسی سیاسی بەدژی حکومەتی ئیستبدادیی ڕژێمی شایان خستە قۆناخێکی هەستیارەوە و لە سەردەمی زۆرتر لە یەک دەیە بەرەوڕووی ئازاری زۆر لەوان دوورخرانەوە بۆ دەرەوەی وڵات بوون.