لەماتەمینی شەهادەتیی ئەمیری مۆمنان،عەلی (ع)
ئەو شەوە نوێژ و ڕاز ونیازی عەلی(ع) لەگەڵ شەوانیی تر جیاواز بوو. دەیفەرموو:" خودایا ، مەرگ لەمن پیرۆزکە"
ئەمیری مۆمنان حەزرەتی عەلی (ع) لە ڕەمەزانی ئەو ساڵە دا بەردەوام باسی شەهادەتی خۆی دەکرد.تەنانەت ڕۆژێکی ناوەڕاستەکانی مانگی ڕەمەزان کاتێک لە سەر مێنبەر دابوون دەستی کێشایە سەر ڕدێنی مۆبارەکی و فەرمووی: دڵڕەقترینی خەڵکان ئەمانە بە خۆێنی سەرم ڕەنگین دەکات.
ئەو حەزرەتە لە دوایین ڕۆژانی تەمەنی دا، هەرشەو سەردانی ماڵی یەکی لە ڕۆڵەکانی خۆی دەکرد، شەوێک لای کورەکەی حەسەن(ع) و شەوێکیش لای کورەکەی حسەین(ع) و شەوێ لای زاواکەی عەبدوڵڵابن جەعفەر شووی زەینەب(س) بەربانگیان دەکرد و زیاتر لە سێ پاروو نان وچێشتیان نەدەخواردەوە.یەکێ لە ڕۆلەکانی هۆیەکەی پرسی کە لە بەرچی کەم خۆراک دەخوات، ئیمام(ع) فەرمووی: ئەمری خودا جێبەجێدەکەم و من دەمەوێت زۆر نان و چێشت نەخومەوە، یەک یان دوو شەو زۆرتر نەماوە.
حەزرەت لە شەوی شەهادەت ، بەربانگ میوانی ماڵی ئۆمۆکۆلسوومی کچی بوو. بەربانگ سێ پاروو خۆراکی خواردەوە وپاشان دەستیکرد بە دۆعا و نزا وپارانەوە تا بەیانی .بڕێ جار سەیری ئاسمانی دەکرد وئاگای لە جمو جوولی ئەستێرەکان بوو.کە لەکازیوەی بەیانی نزیک دەبوو دەیفەرموو: سۆیند بە خۆدا،نەمن درۆ دەکەم و نە ئەو کەسەی کە هەواڵی پێداوم،ئەمەیە شەوێک کە لەو دا وادەی شەهادەتیان پێ داوم.بڕێ جار زایەلەی ئیستغفار ژوورەکەی دادەگرت و بڕێ جار دەنگی خۆێندنەوەی سورەتی مۆبارەکی یاسین بەرز دەبوو.پاشانیش دەیفەرموو : "خودایا،مەرگ لەمن پیرۆز کە"
مزگەوتی کوفە لەو شەوە دا شایەتی دوایین مۆناجات و نوێژی مەولای پارێزگاران بوو. عەلی (ع) بۆ نوێژی نافیلە ڕاوەستاوە.بەڵام نوێژەکەی شێوەیەکی جیاوازی بە خۆوە گرتووە. کاتی وادە دراو گەییشت ئیبنی مۆلجەمی مورادی ، کە لە بیر چەوتی و چارەڕەشی لەهەموو خەڵکانی ئەو سەردەمە لە پێشتر بوو لەو حەزرەتە نزیک دەبێتەوە و شمشێری ژاراوی خۆی لە فەرقی سەری مۆبارەکی ئەو حەزرەتە ئەدات. ئەو زەبرە دینی، لە بوونی عەلی (ع)، بێوەری کرد.ئینسا نییەتی نوقمی ماتەمینی ڕێبەرێکی پایەبەرز و دادگەریی لەئاست جیهانی بێ پێشەوا کرد.
شەهید مۆتەهەری لەبارەی دوایین کات و ساتەکانیی تەمەنی عەلی (ع) دەلێت: سەر سوور هێنەرترین خولەکانی ژیانی عەلی (ع) نزیک ٤٥ کاژێرە،واتە مەودای زەربەت خواردن تا وەفات. هەمووان دەبینن لە حالێکدا عەلی (ع) تادێ ڕەوشی جەستەیی و تەندروستی تێکدەچێت وهەمووان بۆی دەگرین بەڕێزی بزەی پێکەنین لە سەر لێوی مۆبارەکییەتی و دەفەرمێ: شەهادەت لە ڕی خواد، هەمیشە ئاوات و ئارەزووی من بووە و بۆ من چی لەمە باشتر کە لە حالێک دا خەریکم عیبادەت دەکەم شەهید بم.
بەم چەشنە بلێسەی نوورانی و درەوشاوەترین تیشکی ژیان، مرۆڤێکی پایەبەرز کەلە کەعبە لە دایکبوو و لە مزگەوت دا شەهید کرا، کوژایەوە. ئینسانێک کە دوای پێغەمبری نازداری ئیسلام حەزرەتی محەممەدی مۆستەفا، جیهان بۆ ئەو هاوتایەکی نەدیوەو ونایبێنێت. نەلە جیهاد و ئیسار بۆ ئەو هاوشانێک بوو، نە لە زانست و ئاگادار بوونی نەهێنییەکانی دونیا، نەلە تایبەتمەندییە بەرزەکانی تر، ئەو حەزرەتە سەرچاوەی کەماڵ و پاکی بوو.
ساڵڕۆژی شەهادەتی ئەم ئیمامە مەزنە، لە هەموولایەکتان سەرەخۆشیدەکەین.