ته‌مووز 02, 2018 09:27 Asia/Tehran
  • ئیسپانیا و  دانمارکیش ماڵاواییان لە مۆندیاڵ کرد

لە درێژەی بەڕێوەچوونی قۆناغی شازدەی جامی جیهانیی روسیا ، هەڵبژاردەکانی روسیا و کرۆڤاسیا توانیان بەسەرکەوتن بەسەر ئیسپانیا و دانمارک بۆ قۆناغی دواتر هەڵکشێن .

یاری نێوان هەڵبژاردەکانی ئیسپانیا و ڕوسیا لە قۆناغی شازدەی بیست و یەکەمین دەورەی یاریەکانی مۆندیاڵ سەرکەوتنی روسیای لە لێدانەکانی سزادا لێکەوتەوە تا پاڵەوانێکی دیکە مۆندیاڵ بەجێ بێڵێ . 

یاری هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی ئیسپانیا و روسیا لە کاژێر شەش و نیوی ئێوارە بە کاتی تاران لە قۆناغی شازدەی جامی جیهانیی 2018 لە یاریگەی لۆژینکی روسیا بەڕێوەچوو کە  ئەنجامی یەکسانی یەک بە یەکی دوو هەڵبژاردەکەی لە کۆتایی نەوەد خولەکدا لێکەوتەوە . دوو هەڵبژاردەکە لە کاتی زیادکراویشدا نەیانتوانی گۆڵ لێدەن و کار گەیشتە لێدانی سزا . 

لە لێدانەکانی سزادا روسیا بە درەوشانەوەی گۆڵچیەکەی بە ئەنجامی چوار بە سێ لە ئیسپانیای بردەوە تا دوای ئارژانتین و پورتوگاڵ و ئاڵمان ، ئەم هەڵبژاردەیەش لە یاریەکان بکرێتە دەرەوە . ئیسپانیا پاڵەوانی مۆندیاڵی 2010 ی ئەفریقای باشوورە .

هەڵبژاردەی کڕۆڤاسیاش توانی لە لێدانەکانی سزادا لە دانمارک بباتەوە و بگاتە قۆناخی چارەکی کۆتایی مۆندیاڵی روسیا .

یاری هەردوو هەڵبژاردەی کرۆڤاسیا و دانمارک لە کاژێر دە ونیوی ئێوارەوە بە کاتی تاران لە قۆناغی شازدەی مۆندیاڵی روسیا لە یاریگەی نیژنی نۆگرود بەڕێوە چوو کە ئەنجامی یەکسانی لێکەوتەوە لە کۆتایی خولەی 120 دا.

بەڵام سەرەنجام ئەوە هەڵبژاردەی کرۆڤاسیا بوو کە لە لێدانەکانی سزادا بە ئەنجامی سێ بە دوو لە دانمارکی بردەوە و رێی بردە قۆناغی دواتر .

سەرپەیڤ