مۆندیالی٢٠١٨ی رووسیا، نەیمار بەتەنیا بەرازیلی گەیاندە قۆناخی دواتر
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i344419-مۆندیالی٢٠١٨ی_رووسیا_نەیمار_بەتەنیا_بەرازیلی_گەیاندە_قۆناخی_دواتر
یاریی هەڵبژاردەکانی بەرازیل ومەکسیک لە کۆتایی ٩٠ خولەک بە ئەنجامی دوو بەهیچ بەقازانجی هەڵبژاردەی بەرازیل کۆتایی پێهات، هەتا بەرازیلییەکان ڕێ پەیدابکەنە نێو هەشت تیمی سەرکەوتووی جیهان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 02, 2018 16:55 Asia/Tehran
  • مۆندیالی٢٠١٨ی رووسیا، نەیمار بەتەنیا بەرازیلی گەیاندە قۆناخی دواتر

یاریی هەڵبژاردەکانی بەرازیل ومەکسیک لە کۆتایی ٩٠ خولەک بە ئەنجامی دوو بەهیچ بەقازانجی هەڵبژاردەی بەرازیل کۆتایی پێهات، هەتا بەرازیلییەکان ڕێ پەیدابکەنە نێو هەشت تیمی سەرکەوتووی جیهان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، یاریی دوو هەڵبژاردەی بەرازیل و مەکسیک لەقۆناخی هەشت یەکی مۆندیالی ڕووسیا لەکاتژمێر١٨:٣٠ بەکاتی تاران لە یاریگەی سامارا ئارنا و بەداوەریی جیان لوکا روجی ئیتالیایی دەسپێکرا. هەڵبژاردەی بەرازیل یاریەکەی بە ئامادەبوونی ئەلیسۆن بێکر، تیاگۆ سیلوا، میراندا، فاگنەر، فیلیپە لوئیز ، پائۆلینیۆ، کاسمیرۆ، ویلیان، نەیمار، فیلیپ کۆتینیۆ و گابریەل ژێسوس و بە سەرڕاهێنەریی تیتە دەس پێ کرد.

خوان کارلۆس ئورسۆنۆ سەرڕاهێنەری مەکسیکیش تیمەکەی بەو داڕشتە ناردە گۆڕەپان؛ گیرمۆ ئوچوا، هۆگۆ ئایالا، کارلۆس سالسیدۆ، ئێدسۆن ئالوارێس، خسوس گایاردۆ ، رافائێل مارکز، هێکتۆر هرێرا، ئەندرس گواردادۆ، کارلۆس ولا، ئێروینگ لوسانۆ و خاویەر هێرناندس.

یاری دوو تیمەکە لە نیوەی یەکەم زیاتر لە نێوەڕاستی مەیدان دەکراو دوو تیمەکە لەخولقاندنی دۆخی هەستیار تاڕادەیەک شان بەشان چالاکیان نواند و هیچکام لەو دوو تیمە تایبەتمەندیی بەرچاوی بەرامبەر تیمی خەنیم نەبوو.

لەنیوەی دووهەمدا، دوو تیمەکە بەخولیایەکی زیاتر چوونەگۆڕەپانی یارییەکەو بەرازیل زۆر زوو گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد. ویلیان لە خولەکی پەنجا لەلای چەپەوە چالاکانە خۆی دەرخست و بە سەنترێکی زەوینی و خێراییەکەی بووە هۆ هەتا گۆڵپارێز و هێڵی بەرگریی مەکسیک بکەونە هەڵەو بەم چەشنە نەیمار توانی تۆپەکە بخاتە نێو دەروازەی تیمی مەکسیک و گۆڵێک لێبدات.

لە خولەکی ٨٨ ی یارییەکە ئەمجارە نەیمار لە دەورێکی سازندەدا دەرکەوت هەتا پاسی زێڕینی ئەو یاریزانە بۆ رۆبرتۆ فرمینۆ کە لە دوو خولەک پێشتر هاتبووە نێو گۆڕەپان بکا بە گۆڵێ زێڕینی بەرازیلییەکان. ئەو گۆڵە تیری خەلاس لە جەستەی مەکسیک داو بەرازیلی گەیاندە قۆناخی چوار یەکی مۆندیال.