ته‌مووز 03, 2018 09:20 Asia/Tehran
  • مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا؛ سەرکەوتنی دراماتیکی بەلژیک/ هەتاوی درەوشاوە بە سەربەزریی مۆندیاڵی بەجێ هێشت

هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەلژیک لە دواچرکەکانی یاری لەگەڵ ژاپۆن توانی بیباتەوە تا بچێتە قۆناغی یەک چوارمی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا. یاریزانانی وڵاتی هەتاوی درەوشاوە بە سەربەرزیی ماڵاواییان لە مۆندیاڵ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ دیداری نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ژاپۆن و بەلژیک لە قۆناغی یەک هەشتەمی مۆندیاڵی ٢٠١٨ی ڕووسیا بەڕێوە چوو کە بە سەرکەوتنی سێ بە دووی بەلژیک کۆتایی هات.

هاراگوچی(۴۸) و ئینویی (۵۳) بۆ ژاپۆن و ورتونگن (۶۹) و فیلینی (۷۴) و چادلی (۹۴) بۆ بەلژیک گۆڵیان لێ دا.

هەڵبژاردەی نیشتمانیی تۆپی پێی ژاپۆن بە پێچەوانەی ئەو شتەی پێشبینی کرابوو، لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا ڕێگای نەدا ئەستێرەکانی بەلژیک دەروازەی بکەنەوە. هەر بۆیە لە نیوەی یەکەمدا هیچکام لە هەلەکانی دوو لایەن نەبوون بە گۆڵ و دوو هەڵبژاردە چوونە نیوەی دووەم بۆ تاقی کردنەوەی بەختی گۆڵ لێدانیان.

ژاپۆن هەر لە دەسپێکی نیوەی دووەم بە لێوەشاوەیی یاریزانانی هێرشبەری خۆی توانی گۆڵی یەکەم لە خولەکی ٤٨ یارییەکە لە لایەن هاراگوچیوە لیدا و پەلامارەکانی بەردەوام کرد تا ئەوەی کە ئینۆیی لە خولەکی ٥٣ دا دیسان دەروازوە کۆرتۆوا  لە هەڵبژاردەی بەلژیک بکاتەوە.

ئەو دوو گۆڵە نوێنەری ئەورووپای تەواو هەژاند و هانی دا بۆ پەلاماردانی هەمەلایەنەی دەروازە ژاپۆن و بەم لەونە بوو کە یاریزانەکانی بەلژیک توانیان هەڵەکانی دەوروازەوانی ژاپۆن وەکوو هەلێکی باش بقۆزنەوە و گۆڵی یەکەم و دووەمی خۆیان لێ دەن.

ژاپۆنییەکان لە درێژەی یارییەکەدا دیسان هێرشیان کردەوە سەر دەروازەی بەلژیک بەڵام هیچکام لە دەرفەتەکانیان نەبوو بە گۆڵ تا ئەوەی کە بەلژیک لەوپەڕی سەرسووڕماندا گوڵی سەرکەوتنی خۆی لە دواچرکەکانی یارییەکەدا لێدا و ئەو یارییە پڕ سۆز و خرۆشەی بردەوە.

سەرپەیڤ